وانه‌ی یاسا.... كاتێ له پۆلا داده‌نیشم…. هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م گوێم له مامۆستاكه‌م نابێچاوم پیتی په‌رتوكه‌كه‌ی به‌رده‌مم نابینێههر وه‌كو چۆن په‌رده‌كانی گوێم به بێده‌نگی داخرابێتنو چاوانیشم له‌سه‌ر ڕوخساری تۆ له بینین كهوتبنمن له پۆلا هه‌ر به‌وا ئه‌گه‌م له‌سه‌ر هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌كی پهراوهكهم بنووسمخۆشم ئه‌وێی….بیرت ئه‌كه‌م….ته‌نانه‌ت به بیرم دێ ڕۆژێكیان وانه‌ی یاسای سزامان بوو.مامۆستاكه‌م ئه‌یووت هه‌ر كه‌سێ شتی كه‌سێكی دی تاڵان بكات یاخوود مافی كه‌سێكی دی بخوات به‌چاوی یاسا تاوانباره‌و ئه‌بێت سزای خۆی وهرگرێپاش كه‌مێ ووتی كانی: نموونه‌ی تاوان بارێكم پێ بڵێ....ووتم یارم....خوێندكاره‌كان گشت ڕامابوون مامۆستاكه‌ش دوای چه‌ن ساتێ پرسی بۆچی ڕۆڵه؟ چی لێ كردووی؟ چی لێ دزیوی ؟ چی لێ بردوی؟ ووتم مامۆستا گیان ئه‌و دڵمی دزیوه به زیندوییناخمی كاول كردووه بێ بهزهییوڵاتی هه‌ستمی وێران كردووه‌و مافی دانیشتووانه ههژارهكهشی خوواردووهتاوانی ئه‌و ته‌نها دزی‌و وێران كردن نییه‌ئه‌و پیاوكوژه....منی كوشتووهیاری به جووانییهكانی ڕاستی ناخی كچێكی ناسك كردووهمامۆستاكهم سه‌ری له‌قاندو پرسی: تۆ پێت وایه سزای چییه؟ وتم زیندانێكه له باوهشماو…. ماوه‌كه‌شی ئه‌به‌دییه....
|

ئه‌مڕۆ چه‌ن عاشقێكی مێژوو میوانم بوون
هه‌ر یه‌ك داستانی ئه‌وینی خۆی ده‌گێڕایه‌وه
یه‌كه‌م خاتوو زین باسی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ مهم كرد
له‌گه‌ل هه‌موو وشه‌یه‌كدا.... خوێن به چاویا ئهتكایهوه
دوای ئه‌و شیرین هه‌ر كه ناوی فه‌رهادی برد
چی ڕسته بوو له‌سه‌ر زاری...وه‌كو مۆمێك تووایه‌وه
نۆره‌ی خه‌جێ بوو باسی سیامه‌ند كا
كه‌چی ده‌نگی خۆی به قوماتی بێده‌نگی پێچایه‌وه
كاتێ شه‌م ده‌ستی به دوواندن كرد
نه‌ی ئه‌زانی.... ته‌نها ناوی دێوانه بوو به لێویه‌وه!!!!
له‌یلا هێشتا چیرۆكی خۆی و مه‌جنونی ته‌واو نه‌كرد
چی ووشه‌یه، له ئامێزی خه‌مگینیدا بورایه‌وه!!!!
پێش ئه‌وه‌ی جولیێت بتوانێ باسی خۆی كا
گشت یادگاری یه‌كانی ڕۆمیۆ.... به گیانیدا تلایه‌وه
به‌ڵام گیانه دڵنیابه....
خۆشه‌ویستی یه‌كه‌ی من بۆ تۆ..؟
زۆر له‌وه‌ی ئه‌وان به هێز تر بوو
هه‌ر كه ئاماژه‌م به یه‌كه‌م پیتی ناوت كرد
خواوه‌ند گیانمی كێشایه‌وه....!!!!
تێبینی: ئه‌م تابلۆیه یه‌کێکه له تابلۆکانی هونه‌رمه‌ندی ده‌ستڕه‌نگین به‌ڕێز ئه‌یوب ڕه‌ئوف.
كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا