ئه‌مڕۆ چه‌ن عاشقێكی مێژوو میوانم بوون
هه‌ر یه‌ك داستانی ئه‌وینی خۆی ده‌گێڕایه‌وه
یه‌كه‌م خاتوو زین باسی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ مهم كرد
له‌گه‌ل هه‌موو وشه‌یه‌كدا.... خوێن به چاویا ئهتكایهوه
دوای ئه‌و شیرین هه‌ر كه ناوی فه‌رهادی برد
چی ڕسته بوو له‌سه‌ر زاری...وه‌كو مۆمێك تووایه‌وه
نۆره‌ی خه‌جێ بوو باسی سیامه‌ند كا
كه‌چی ده‌نگی خۆی به قوماتی بێده‌نگی پێچایه‌وه
كاتێ شه‌م ده‌ستی به دوواندن كرد
نه‌ی ئه‌زانی.... ته‌نها ناوی دێوانه بوو به لێویه‌وه!!!!
له‌یلا هێشتا چیرۆكی خۆی و مه‌جنونی ته‌واو نه‌كرد
چی ووشه‌یه، له ئامێزی خه‌مگینیدا بورایه‌وه!!!!
پێش ئه‌وه‌ی جولیێت بتوانێ باسی خۆی كا
گشت یادگاری یه‌كانی ڕۆمیۆ.... به گیانیدا تلایه‌وه
به‌ڵام گیانه دڵنیابه....
خۆشه‌ویستی یه‌كه‌ی من بۆ تۆ..؟
زۆر له‌وه‌ی ئه‌وان به هێز تر بوو
هه‌ر كه ئاماژه‌م به یه‌كه‌م پیتی ناوت كرد
خواوه‌ند گیانمی كێشایه‌وه....!!!!
تێبینی: ئه‌م تابلۆیه یه‌کێکه له تابلۆکانی هونه‌رمه‌ندی ده‌ستڕه‌نگین به‌ڕێز ئه‌یوب ڕه‌ئوف.
كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا